هەموو ئەو پەیامبەرانەی کە لەلایەن خوداوە بۆ مرۆڤایەتی نێردراون ڕیشیان بەرداوەتەوە، نوح ئیبراهیم، ئیسماعیل، ئیسحاق، موسا، هارون، یەحیا، عیسا وە محمد سەلامی خوایان لێبێت.
هەرچەندە موسوڵمان خۆی شوێن
فەرمانەکانی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم دەکەوێت و ڕیشی بەردەداتەوە بەڵام
لەهەمان کاتدا چەند ڕاستیەکی ناوازە هەن دەربارەی سودە تەندروستیەکانی ڕیش کە چەند
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەری خستوون.
یەکەم: ڕێگریکردن لە شێرپەنجەی پێست.
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەربارەی
خۆپاراستن لە تیشکی سەروبنەوشەیی بەهۆی ڕیشەوە کە ئەنجام دراوە لەلایەن زانکۆیSouthern
Queensland لە
ئوسترالیا دەریخستووە کە ڕیش دەبێتە هۆی ڕێگری کردن لە %٩٥ ی تیشکی سەروبنەوشەیی
کە لە خۆرەوە بەرمان دەکەوێت. ڕیش دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە بەرکەوتن بە %٩٥ ی
تیشکی سەرو بنەوشەیی لە خۆرەوە کە هۆکارێکی سەرەکی شێرپەنجەی خانە بنچینەییەکانە
کە یەکێکە لە هەرە جۆرە باوەکانی شێرپەنجە کە لە سەر و مل و دەموچاو دەردەکەوێت وە
هەروەها خۆر هۆکاری %٩٠ ی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیریە.
دووەم: کەمکردنەوەی نیشانەکانی حەساسیەت
و ڕەبۆ.
بەگوێرەی ووتەی پزیشکانی چاودێری
حەساسیەت و ڕەبۆی نیۆرک ئەگەر تۆ بەهۆی حەساسیەت و ڕەبۆ وە دەناڵێنیت ئەوا بوونی
ڕیش نیشانەکانی ئەم نەخۆشیانە کەم دەکاتەوە ئەویش بەوەی کە وەکو پاڵێوەرێک ئیش
دەکات هەروەکو مووەکانی ناو لووت کە ڕێگری لە چونەژوورەوەی ئەو مادانە دەکەن کە
زیان بە جەستە دەگەیەنن بۆیە هەتاوەکو مووی زیاتر هەبێت لە ڕێڕەوەکانی هەوا، وەکو
بونی ڕیشێکی گەورە ئەوا ڕۆژانە زیاتر پارێزراو ئەبیت لە تەپ و تۆز و مادەی زیان
بەخش.
سێیەم: پێستێکی خاوێن.
كاتێک مووەکانت بەرەو ناو پێست گەشە
نەکەن، برینداریت نەبێت بەهۆی گوێزانەوە وە هەروەها نەخۆشی ترت نەبێت ئەوا پێستێکی
بێ پەڵەت دەبێت بۆیە دوورکەوتنەوە لە گوێزان نەک تەنها ئەبێتە هۆی شاردنەوەی
پەڵەکان بەڵکو لە بنچینەوە ڕێگریان لێدەکات بەڵام بە پێچەوانەوە سوربوونەوەی پێست،
زیپکە وە هەوکردنی بنەمووەکان زۆربەی جار بەهۆی ڕیش تاشینەوە درووست دەبن.
پزیشکانی ئەندام لە کۆلێژی ئێسکزانی و پێستزانی وە پزیشکانی پێست لە سەنتەری
پزیشکی وێکسنەر لە ویلایەتی ئۆهایۆ دەڵێن گوێزان ئەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە پێست
وە هۆکارێکە بۆ بڵاوبوونەوەی بەکتریاو هەوکردنی بنەمووەکان.
چوارەم: پێستت بە شێداری دەهێڵێتەوە.
دەموچاوت سیستەمێکی شێدارکردنی
سروشتی تێدایە کە پێکهاتووە لە چەوریە ڕژێنەکان کە چەوریەکی سرووشتی دەرئەدەن بۆ
ئەوەی پێست بە شێداری بهێڵنەوە بوونی ڕیشێکی گەورە نەک تەنها ئەبێتە هۆی پاراستنی
پێست لە ڕووشان بەڵکو دەبێتە هۆی پارستنی پێست لەو بەرکەوتنانەی کە ئەبنەهۆی
سووربوونەوە و وشک بوونەوە.
پێنجەم: کەمکردنەوەی نیشانەکانی پیری.
ئەمە نهێنیەکە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی
سرووشتی نیشانەکانی پیربوون کەم بکەیتەوە ئەویش بە کەمکردنەوەی بەرکەووتنی پێست بە
خۆر، بەمەش ئەتوانی بۆ ماوەیەکی درێژتر گەنج دەربکەوی.
شەشەم: خۆپاراستن لە سەرما.
لەکاتی سەرمادا بەتایبەتی لە وەرزی
پایز و زستان ڕیش ئەتوانێت بە گەرمی بتهێڵێتەوە و بەرگەی سەرما بگریت، وە هەرچەندە
ڕیشەکە درێژتر بێت ئەوا زیاتر پارێزراو ئەبیت.
حەوتەم: دوورکەوتنەوە لە هەوکردنی پێست.
لەگەڵ ڕیشدا پێویست ناکات نیگەرانبیت
دەربارەی هەوکردنی بەکتریا، گەشەی مووەکان ڕووەو پێست وە هەوکردنی بنەمووەکان،
چونکە ئەمانە بەهۆی ڕیشتاشینی بەردەوامەوە دروست دەبن.
سەرچاوە: پوختەی بابەتێکە کە لە
ماڵپەڕی دەیلی مەیڵ بڵاوکراوەتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق