بەڵگەی
یەکەم: لێکۆڵینەوەیەکی گەورەی زانکۆی ئۆکسفۆرد.
له‌م دواییانه‌دا توێژینه‌وه‌یه‌كی
گه‌وره كرا له زانكۆی ئۆكسفۆرد له لایه ن ڕێكخراوی بیر و مرۆڤناسی كه بڕی ١,٩
ملیۆن پاوه‌ندیان له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا خه‌رج كردووه ئه‌وه‌نده‌ی من بیرم بێت
نزیكه‌ی 60 ئه‌كادیمیا به‌شداریان له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا كردووه له سه‌رانسه‌ری
دونیاوه، ئه‌مه یه‌كێكه له توێژینه‌وه هه‌ره گه‌وره‌كان ده‌رباره‌ی زانستی
مرۆڤناسی و ده‌رونناسی وه دوای چه‌ند ساڵ لێکۆڵینەوە گه‌یشتن به‌وه‌ی كه باوه‌ڕبوون
به خوا باوه‌ڕبوون به ئاین وه باوه‌ڕبوون به ژیانی دوای مردن شتێك نیه كه له‌لایه‌ن
دایك و باوكمانه‌وه پێمان وترابێت به‌ڵكو شتێكی زگماكی و سروشتیه له هه‌موو
مرۆڤێكدا بگرە له ڕاستیدا پڕۆسه‌ی بیركردنه‌وه‌ی
مرۆڤ ڕێكخراوه به به‌ها ئاینیه‌كان، ئه‌مه زۆر گرنگه چونكه ئه‌مه یه‌كئه‌گرێته‌وه
به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیسلام ئه‌یڵێت كه هه‌موو منداڵێك له‌سه‌ر فیتره‌ت له‌دایك
ئه‌بێت وه‌كو پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی واته مه‌یلی ئه‌وه‌ی
تیایه كه به ته‌نها په‌رستن بۆ خوای گه‌وره بكات به‌ڵام دایك و باوكی وای لێ
ئه‌كه‌ن كه له‌و مه‌یله سروشتیه دووربكه‌وێته‌وه و شوێن ئاینی تر ئه‌كه‌وێت
یان هه‌ر شوێن ئاین ناكه‌وێت بۆیه ئه‌مه سروشتی مرۆڤه وه زۆر سه رنج ڕاكێشه
كه ئه‌م توێژینه‌وه گه‌وره‌یه ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه هه‌موومان چه‌ن شتێكی
زگماكیمان تیایه وه هه‌روه‌ها گیاندارانیش به شێوه‌یه‌كی زگماكی ئه‌ژین ئه‌وه‌ی
مرۆڤ له ئاژه‌ڵ جیا ئه‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ بیرئه‌كاته‌وه، ئێمه توانای
بیركردنه‌وه‌مان هه‌یه به‌ڵام گیانداره‌كانی تر پشتیان به زگماكی به‌ستووه. وه
ئێمه هه‌مومان په‌رچه كردارمان هه‌یه بۆ نمونه ئه‌گه‌ر من شتێكی گه‌رم هه‌ڵبگرم
به‌س شتێك كه زۆر گه‌رم بێت پێویست ناكات بیر بكه‌مه‌وه پڕۆسه یه‌ك نیه له
مێشكمدا كه پێم بڵێت كه ئه‌م شته گه‌رمه پێویسته فڕێی بده‌یت تۆ به بێ
بیركردنه‌وه ئه‌یكه‌یت تۆ به‌بێ بیركردنه‌وه فڕێی ئه‌ده‌یت ئه‌مه په‌رچه
كرداره و شتێكی زگماكیه ئه‌مه شتێكی ئه‌قڵانی نیه به‌ڵكو به‌شێكه له سیسته‌می
دروستكردني ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی شتێكی گه‌رم به‌ده‌سته‌وه بگریت پێویسته
ڕاهێنان به خۆت بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زگماكیه‌ته تێپه‌ڕێنیت وه زۆر له
خۆمان بكه‌ین كه خه ڵوزێكی گه‌رم به‌ده‌ستمانه‌وه بگرین ئه‌مه‌ش تایبه‌ته
به مرۆڤ به ئاگابوون توانای ئه وه ی كه مێشكمان به‌كاربهێنین بۆ ئه‌وه‌ی زاڵ
بین به‌سه‌ر ئه‌و په‌رچه‌كردارانه‌دا به‌هه‌رحاڵ ئه مه زگماكیه وه باوه‌ڕبوون
به خوا شتێكی زگماكیه.
بەڵگەی
دووەم: چاوپێکەوتنەکەی ڕیچارد دۆکینز.
زۆر سه‌رنجڕاكێشه كه له‌م
دواییانه‌دا یه‌كێك له كاهینه گه‌وره‌كانی ئه‌یسیزم ڕیچار داوكینز له چاوپێكه‌وتنێكدا
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌یوت كه گاوره‌كان هیچ نازانن ده‌رباره‌ی كتێبه‌كه‌یان
هیچ شتێك کەسی بەرامبەری وتی باشه به‌ڕێز داوكینز تۆ یه‌كێكیت له هه‌وادارانی
داروین وایه؟؟ داوكینز ووتی بێگومان داروین زۆر گرنگه ئه‌ویش ووتی ئایا ئه‌توانیت
ناوی چوار سه‌ردێڕم پێ بڵێیت له كتێبی سه‌رچاوه‌ی جۆره‌كان؟؟ ڕیچارد داوكینز تۆزێ
وه‌ستا و ووتی ئه‌ی خوایه!! ووتی ئه‌ی خوایه!! ئه‌م ئاتیسته كه باوه‌ڕی به
خوا نیه كه‌وته حاڵه‌تێكی قورسه‌وه كه وه‌ڵامه‌كه نازانێت ئه‌ڵێت ئه‌ی خوایه
وه‌كو بڵێیت خوایه یارمه‌تیم به چی بڵێم؟؟ ئه‌مه ئه‌و كه‌سه بوو كه ئه‌یوت
باوه‌ڕم به خوا نیه!! له ڕاستیدا ئه‌مه شتێكی زگماكیه. خوای گه‌وره له
قورئاندا نمونه‌مان بۆ ئه‌هێنێته‌وه وه‌كو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سواری به‌له‌مێك
بوون به‌ته‌مای بازرگانی و شت كڕینن، له‌سه‌ر به‌له‌مه‌كه توشی لافاو و شه‌پۆلی
به‌رز ئه‌بن بیهێنه به‌رچاوت كه ئه‌و شه‌پۆله به‌رزانه به‌سه‌رتا بێنه خواره‌وه
بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م مرۆڤ بیر ئه‌كاته‌وه ئه‌ڵێت به‌له‌مه‌كه باش درووست كراوه
به‌له‌مه‌كه ئه‌مپارێزێت یان ئه‌ڵێت كاپتنه‌كه ئه‌مپارێزێت به‌ڵام كاتێك به‌له‌مه‌كه
ده‌ست ئه‌كات به پارچه پارچه بوون و كاپتنه‌كه‌ش به ئاو شۆراوه‌ته‌وه و هیچی
له ده‌ست نایه‌ت چی ئه‌كات؟؟ ده‌ست ئه‌كات به پاڕانه‌وه له دروستكه‌ر ئه‌ڵێت
ئه‌ی خوایه بمپارێزه كاتێك ئه‌ڵێت ئه‌ی خوایه ناوه‌كه گرنگ نیه ئه‌ڵێت خوایه
یان الله یان هودا یان هه‌رشتێكی تر ناوه‌كه گرنگ نیه به‌ڵكو مه‌فهومه‌كه گرنگه
ئه‌وه‌ی ئه‌وان هاواری لێ ئه‌كه‌ن له مێشكی خۆیاندا داوا له زاتێك ئه‌كه‌ن كه
به‌شێوه‌یه‌كی زگماكی ئه‌زانن هه‌موو شتێكی گه‌ردوونی به‌ده‌سته.
لێکۆڵینەوەکەی زانکۆی
ئۆکسفۆرد لە ماڵپەڕی تەلەگراف بڵاوکراوەتەوە
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق