واتایی ئیسلام بە کورتی.
ئێستا زۆرێک لە خەڵکی
وە هەندێک لە پێشەوایان وای دائەنێن کە ووشەی ئیسلام لە ڕووی زمانەوانیەوە لە ڕەگی
ووشەی (سلم) ە وە هاتووە کە بەعەرەبی بەمانای ئاشتی دێت. بەڵام لە ڕاستیدا ووشەی ئیسلام لەڕووی زمانەوانیەوە بەمانای ملکەچ
بوون دێت وە لە ڕووی ئاینیەوە واتە ملکەچ بوون بۆ خوای تەنیا.
بۆچی
بیرکردنەوەیەکی خراپمان هەیە بۆ ووشەی ملکەچ بوون؟
بێگومان کاتێک ئەڵێین
ملکەچ بوون زۆربەی خەڵکی ئەم ووشەیە بەشێوازێکی خراپ لێک
ئەدەنەوە و بیرکردنەوەیەکی خراپیان هەیە دەربارەی ووشەکە ، ئەمەش لەبەرئەوەیە کە ئێمە بە بەردەوامی بیری
ئازادی ئەدرێت بە گوێماندابەتایبەتی لە لایەن ڕۆژئاواوە کە ئەڵێن ئێمە کۆمەڵگایەکی
ئازادین. ئەمە یەکێکە لە ووتە هەرە باوەکان کە خەڵکی
ڕۆژئاوا ئەڵێن ئەمە وڵاتێکی ئازادە یاخود ئەمە کۆمەڵگایەکی ئازادە وە هەروەها گوێمان لە سیاسەتمەدارەکانی ڕۆژئاوا
ئەبێت کە ئەدوێن دەربارەی ئەوەی کە ئێمە وڵاتێکی ئازادین وە ئەمانەوێت
ئازادی بڵاوبکەینەوە بە هەموو دنیادا.
تا چەند
ڕاستە کە ئەوان ئەڵێن کۆمەڵگایەکی ئازادین؟
بێگومان لەڕاستیدا ئەو
بیروباوەڕەی کە ئەڵێت ئێمە ئازادین لە بنچینەدا تەنها پڕوپاگەندەیە، ئەوەی ئێستا
دەمەوێت بیری لێبکەینەوە بریتیە لە زاراوەی ملکەچ بوون و ئازادی وە پرسیار بکەین ئایا بەڕاستی ئێمە بە چ شێوازێک
ئازادین؟ با بیر لە خۆمان بکەینەوە، با بیر لە ژیانمان بکەینەوە، هەریەکێک لە ئێمە
لە کۆمەڵگایەکدا ئەژین وە چەند بۆچون و بنچینەیەکمان هەیە کە ڕاستی لە هەڵە پێ جیا
ئەکەینەوە، باشی لە خراپ پێ جیا ئەکەینەوە، ڕەوشتی جوانی لە ڕەوشتی خراپ پێ جیا
ئەکەینەوە، بۆیە هەریەک لە ئێمە خاوەنی چەند بیرو باوەڕێکین وە زۆربەی جار ئەبینین
کە ڕەنگە هەڵسوکەوتێک لە کۆمەڵگایەکادا شتێکی باش بێت بەڵام هەمان
شت لەکۆمەڵگایەکی تردا لەوانەیە بەشێوازێکی خراپ سەیر بکرێت. بۆ نموونە لە هەندێک
ووڵاتدا ئەگەر خواردنێکی خۆش بخۆیت و پاشان قڕقێنە لێبەیت ئەوا بەشتێکی زۆر قێزەون و بێزارکەر سەیر ئەکرێت بەڵام لە ووڵاتێکی
تر وەکو کارێک بۆ پێزانین سەیر ئەکرێت کە تۆ چێژت لە خواردنەکە بینیوە ئەمە تەنها
نموونەیەکمان ئەداتێ کە چۆن لە دوو کەلتووری جیاوازدا هەمان شت لە یەکێکیاندا بە ڕەوشتێکی باش سەیر ئەکرێت بەڵام لەوی تریاندا بە
خراپ. مەبەستەکەم ئەوەیەکە هەریەک لە ئێمە تێڕوانینێکمان هەیە کە لەڕێگەیەوە سەیری
دنیای پێ ئەکەین و لێی تێ ئەگەین و ئەو خەڵکانەی پێ هەڵئەسەنگێنین کە لە
چواردەورماندان هیچ کەسێک لەمە بەدەر نیە، بە مانایەکی تر ئێمە
ملکەچی ئەو بیروباوەڕانەین. (وەرگێڕ: واتە هەموومان
یەکدەنگین لەوەی کە پێویستە شتە خراپەکان ڕێگریان لێبکرێت و سنووریان بۆ دابنرێت
بەڵام جیاوازیەکە لە پێناسەی خراپەدایە کە کۆمەڵگایەکەوە بۆ کۆمەڵگایەکی تر
ئەگۆڕێت ).
ئايا ئەو بیروباوەڕەی کە ڕۆژئاوا
ملکەچیەتی لە چیەوە سەرچاوەی گرتووە؟؟
با چەند خولەکێکی کەم
بیر بکەینەوە، ئایا ئێمە ئەم بیر و ڕایانەمان لەکوێوە وەرگرتووە؟ کێ پێی ووتوین کە
ئەم شتە ڕاستە و ئەم شتە هەڵەیە وە ئەم شتە باشە و ئەم شتە خراپە، وە ئەم
ڕەوشتە جوانە و ئەم ڕەوشتە ناشیرینە؟؟کێ پێی وتووین؟؟ لەکەکوێوە وەرمان گرتووە؟ با چەند خولەکێک بیر بکەینەوە.لەوانەیە هەندێکتان بڵێن ئەم زانیاریانەمان لە دایک و
باوکمانەوە وەرگرتووەهەندێکی تر ئەڵێن لە مامۆستاکانمانەوە لە قوتابخانە هەندێکی تر ئەڵێن لە هاوڕێکانمانەوە یان ئەڵێن کۆمەڵگاکەمان، دینەکەمان،
حکومەتەکەمان یان یاسای ووڵاتەکەمان وە یەکێک لەو شتە زۆر بەهێزانەی کە کاریگەریەکی زۆر
زۆری هەیە لەسەر بیروباوەڕ و جۆری بیرکردنەوەمان بریتیە لە میدیا –
ڕاگەیاندنەکانبەتایبەتی تەلەفزیۆن، فلیمەکان، ئەو مۆسیقایەی کە گوێی بۆ ئەگرین
لەگەڵ ئەو بەرنامانەی کە لە ڕادیۆکانەوە ئەیبیستین کاریگەریەکی زۆر زۆر بەهێزیان هەیە لە لە قاڵبدانی مێشکمان و تێڕوانیمان بەرامبەر جیهان بە زمانێکی ڕوونتر بڵێم کە ئێمە ملکەچی ئەو بیرو
باوەڕو بنچینانەین کە پێمان ئەوترێت و پیشانمان ئەدرێت .
نموونەیەکی
دیاری ملکەچ بوون لە کۆمەڵگایەکی ئازاد دا
دڵنیام زۆرێکتان لە
قوتابخانە بوون وە دڵنیام زۆرێکتان زۆرتان لێکراوە بۆ ئەوەی
یەکپۆشی لەبەربکەن وە ئەم جارەش زۆر دڵنیام کە زۆربەتان حەزتان لێی
نەبووە،باشە ئەی ئەگەر ئەمە ووڵات و کۆمەڵگایەکی ئازادە بۆچی ئەبێ شتێک لەبەر
بکەیت کە حەزت لێی نیە؟؟ بۆ ئەبێت پۆشاکێک لەبەربکەیت کە ناتەوێت لەبەری بکەیت؟؟ ئەی مانای چیە من لە کۆمەڵگایەکی ئازادا ئەژیم؟؟ ئەوەی بۆمان دەرئەکەوێت ئەوەیە کە بەهیچ شێوەیەک
ئێمە ئازاد نین هەموومان پێویستە شوێن کۆمەڵێک یاسا بکەوین، وە چەندەها یاسا هەن کە ژیانی
ئێمە ڕێک ئەخەن بە چەندین شێوەی جیاواز بەمانایەکی ڕونتر ئێمە (ملکەچ)ی ئەو یاسایانە
ئەبین . (ئەمە هەمان شێوەی
فەرزکردنی باڵاپۆشیە لە ئیسلامدا تەنها جیاوازی بریتیە لە شوێنی سنوردارکردنەکە)
نموونەیەک
لەسەر ئەوەی کە هەندێک جار ملکەچ بوون شتێکی ئاقڵانەیە.
با بیر بکەنەوە بزانین
ووشەی ملکەچبوون ماناکەی چیە؟؟ کاتێک تۆ ملکەچ ئەبیت چی ئەکەیت؟؟ تەسلیم ئەبیت
و خۆت بەدەستەوە ئەدەیت بە مانایەکی تر کاتێک تۆ ملکەچئەبیت کارێک
ئەکەیت کە ڕەنگە خۆت پێویستت نەبێت بیکەیت بەڵام ئەیکەیت چونکە تۆ پێت ووتراوە کە بیکەیەیت یان هەست ئەکەی کە
باشە بۆت بۆیە ئەیکەی یان شتێکی تر ناکەیت چونکە وا هەست ئەکەی کە
خراپە بۆت. وە هەمیشە ئێمە ملکەچی کەسە شارەزاکانین کە
بڕوامان وایە لە ئێمە شارەزاترن و زانیاریان زیاترە هەربۆیە ئێمە ئەچین بۆ لای پزیشک، ئەگەر پزیشکەکە وتی تۆ ئەم
نەخۆشیەت هەیە ئەگەر نەشتەرگەری نەکەیت ئەوا لە دوو ڕۆژی
داهاتووا ئەمریت زۆرێکمان بیر لەوە ناکەینەوە کە لە نەخۆشیەکە
بکۆڵینەوە و خۆمان بگەڕێین بەدوای چارەسەردا چونکە نە توانای ئەوەمان هەیە، نە کاتی ئەوەمان هەیە، نە
زانیاریمان هەیە بە مانایەکی تر متمانە بە پزیشکەکە ئەکەین و ئەو
شتە ئەکەین کە ئەو پێمان دەڵێت هەرچەندە هەندێک جار نەشتەرگەریەکەش لەوانەیە
مەترسی هەبێت بۆ ژیانمان بەڵام هەر ئەو ئامۆژگاریە لە پزیشکەکە وەردەگرین بەم مانایە ئێمە (ملکەچ) ئەبین، بەڵکو لە
ڕاستیدا ژیانی ئێمە پڕە لە ملکەچ بوون لە ژیانماندا ملکەچ ئەبین بۆ چەندین کەسی
جیاواز، بۆ چەندین شتی جیاواز بۆیە بیری ئەوەی کە ئێمە ئازادین لە ڕاستیدا جۆرێکە لە پڕوپاگەندە هیچ کەسێک لەسەر ڕووی زەوی ئازاد نیە، هەریەک لە
ئێمە ملکەچی کەسێک یان شتێکە .بەڵام پرسیارەکە
ئەوەیە: ئایا تۆ ملکەچی کێ ئەبی؟؟ ئایا تۆ ملکەچی چی ئەبیت؟؟ ئەمە پرسیارە ڕاستەقینەکەیە.
ئایا تۆ
ملکەچی کێ ئەبیت؟
حەز ئەکەم بیر لە سیناریۆیەک بکەینەوە کە ڕەنگە
لەمڕۆدا سیناریۆیەکی نامۆ بێت بەڵام بڕوام پێ بکەن ئەم سیناریۆیە ڕۆژانێک کە
زۆر لەمەوپێشیش نەبووە زۆر بەربڵاو بووە لەڕاستیدا لە زۆربەی مێژووی مرۆڤایەتیدا شتێکی ئاسایی بووە کە خەڵکی بکرێت بە کۆیلە وە بفرۆشرێت کۆیلایەتی: واتە مرۆڤێک بەشێوەیەکی یاسایی
خاوەنی مرۆڤێکی ترە ئەتوانیت بچیت بۆ فرۆشگایەک و کۆیلەیەک بکڕیت هەروەکو چۆن شت و مەک و خواردەمەنی ئەکڕیت هەوڵبدە بە خەیاڵ بیهێنە پێش چاووی خۆت کە تۆ لە
فرۆشگای کۆیلەکانی بەڵام ئەوەی کەمن ئەمەوێت بەڕاستی بیهێنیتە پێش
چاووت ئەوەیە کە خۆت وادابنێیت یەکێکیت لەو کۆیلە بێ
هیوایانەی کە ئەفرۆشرێت بیهێنە پێش چاووی خۆت کە تۆ لە فرۆشگاکەیت لەوانەیە زنجیریش کرابیت و خەڵکیش سەیرت ئەکەن کەسێک لەوێ بیر لە کڕینت ئەکاتەوە و تۆ ئەبیتە
موڵکی ئەو ئەویش هەرچی بیەوێت بە تۆی ئەکات ئایا حەز ئەکەیت چ جۆرە گەورەیەکت هەبێت؟؟ با بیر لە شتێکی تریش بکەینەوە دڵنیام لە دڵەوە ئەپاڕێیتەوە کە نەبیتە موڵکی
کەسێکی خراپ و دڵ ڕەق بۆچی بیر لە شتێکی لەوە خراپتریش نەکەینەوە بیهێنە پێش چاوت کە لەلایەن یەک گەورەوە ناکردڕێیت
بەڵکو لەلایەن پێنج شەش کەسەوەئەکڕدرێیت واتە بە شەریکی چونکە ئەڵێن ئێمە ناتوانین
بەتەنها بیکڕین بەڵکو پارە کۆئەکەینەوە بۆیە بیهێنە پێش چاووت کە تۆ یەک مرۆڤی بەڵام
پێنج شەش خاوەنت هەیە بیربکەرەوە ئەبێ ژیانت چۆن بێت؟؟ یەکەم ئەڵێ ئەمە بکە، دووەم ئەڵێ ئەوە بکە، سێیەم ئەڵێ ئەوە بکە،
چوارەم ئەڵێ ئەوە بکە هەر یەکەیان شتێکی جیاوازت پێ ئەکات، ئیتر ئەبێ
ژیانت چۆن بێت؟؟ ژیانت زۆر ناڕەحەت و دژوار ئەبێـت پێم وابێ ئێستا پێناسەی ژیانی زۆربەتانم کرد بیری لێبکەرەوە دایک و باوکت ئەیانەوێت شتێک بکەیت، هاوڕێکانت ئەیانەوێت شتێکی تر
بکەیت هاوسەرەکەت یان دەنکەکەت ئەوانیش داوای شتێکی
ترت لێ ئەکەن وە کەلتورو دابونەریتەکەشت پێت ئەڵێت ئەبێ شتێکی تر بکەیت بەڵام خۆت حەز ناکەیت هیچ شتێک لەمانە بکەیت ئەمە بەتەواوەتی ئەو حاڵەیە کە ئێمە تێیداین کۆیلەی چەندان کەسین
بەڵام ئەبێ گوێڕایەڵی کامیان بکەین؟؟ ئەبێ کێ ڕازی بکەین؟؟ هەریەکەیان
بەرەو ڕێگایەکمان ئەبات بەڕاستی ژیانێکی ناخۆش و ناڕەحەت و دژوارە با ئێستا بگەڕێینەوە و بزانین بە ڕاستی ئیسلام
چیە؟؟ ئیسلام واتە بوون بە کۆیلە بۆ یەک گەورە، ملکەچ
بوون بۆ یەک پێوەر بۆ یەک بیروباوەڕ بۆ یەک بنچینە لە جیاکردنەوەی ڕاست و هەڵە و باش و خراپ و چی بکەین و چی
نەکەین یەک گەورە، یەک ڕێنمایی، یەک ڕێگا کەواتە کامیان باشترە؟؟ ئەو کەسەی کە ملکەچی
ئەو گەورەیەیە کە میهرەبانە، بەخشندەیە، لێبوردەیە وە ئەزانێت چی بۆ ئێمە باشە وە ڕێنمایشی کردووین بۆی ئەمە نمونەی کەسێکە کە ملکەچی الله بێت ئەو خوایەی کە زاناترینە، هەموو شتێک ئەزانێت،
هەموو شتێک ئەبیستێت، هەموو شتێک ئەبینێت، بەبەزەییە و دروستکەری بەهەشت و زەویە کە ڕێنمایی خۆی ناردووە لە قورئاندا وە پەیامبەرەکەشی کە محمدە (صلى الله علیە وسلم)
ناردووە بۆ ئەوەی ببێتە نموونەیەکی زیندوو کە فێرمان بکات چۆن شوێن ئەو ڕێنماییە بکەوین بۆیە پێغەمبەری خوا صلى الله علیە وسلم پێی خۆش بووە وە شانازیشی
پێوە کردووە کە پێی بووترت کۆیلەی خوا. بڕوام پێ بکەن هەموومان کۆیلەی کەسێکین یا شتێکین تەنیا پرسیار ئەوەیە کە ئایا کێ هەڵئەبژێریت بۆ
ئەوەی ببیتە کۆیلە و خزمەتکاری بۆیە ئیسلام واتە: ملکەچ بوون بۆ خوا، بوون بە کۆیلەی خوا، بوون بە خزمەتکاری خوا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق