2/28/2015

ئیسلام و ئازادی (ڕاستی یان خەیاڵ)


واتایی ئیسلام بە کورتی.
ئێستا زۆرێک لە خەڵکی وە هەندێک لە پێشەوایان وای دائەنێن کە ووشەی ئیسلام لە ڕووی زمانەوانیەوە لە ڕەگی ووشەی (سلم) ە وە هاتووە کە بەعەرەبی بەمانای ئاشتی دێت.  بەڵام لە ڕاستیدا ووشەی ئیسلام لەڕووی زمانەوانیەوە بەمانای ملکەچ بوون دێت وە لە ڕووی ئاینیەوە واتە ملکەچ بوون بۆ خوای تەنیا.

بۆچی بیرکردنەوەیەکی خراپمان هەیە بۆ ووشەی ملکەچ بوون؟
بێگومان کاتێک ئەڵێین ملکەچ بوون زۆربەی خەڵکی ئەم ووشەیە بەشێوازێکی خراپ لێک ئەدەنەوە و بیرکردنەوەیەکی خراپیان هەیە دەربارەی ووشەکە ، ئەمەش لەبەرئەوەیە کە ئێمە بە بەردەوامی بیری ئازادی ئەدرێت بە گوێماندابەتایبەتی لە لایەن ڕۆژئاواوە کە ئەڵێن ئێمە کۆمەڵگایەکی ئازادین.  ئەمە یەکێکە لە ووتە هەرە باوەکان کە خەڵکی ڕۆژئاوا ئەڵێن ئەمە وڵاتێکی ئازادە یاخود ئەمە کۆمەڵگایەکی ئازادە وە هەروەها گوێمان لە سیاسەتمەدارەکانی ڕۆژئاوا ئەبێت کە ئەدوێن دەربارەی ئەوەی کە ئێمە  وڵاتێکی ئازادین وە ئەمانەوێت ئازادی بڵاوبکەینەوە بە هەموو دنیادا.

تا چەند ڕاستە کە ئەوان ئەڵێن کۆمەڵگایەکی ئازادین؟
بێگومان لەڕاستیدا ئەو بیروباوەڕەی کە ئەڵێت ئێمە ئازادین لە بنچینەدا تەنها پڕوپاگەندەیە، ئەوەی ئێستا دەمەوێت بیری لێبکەینەوە بریتیە لە زاراوەی ملکەچ بوون و ئازادی وە پرسیار بکەین ئایا بەڕاستی ئێمە بە چ شێوازێک ئازادین؟ با بیر لە خۆمان بکەینەوە، با بیر لە ژیانمان بکەینەوە، هەریەکێک لە ئێمە لە کۆمەڵگایەکدا ئەژین وە چەند بۆچون و بنچینەیەکمان هەیە کە ڕاستی لە هەڵە پێ جیا ئەکەینەوە، باشی لە خراپ پێ جیا ئەکەینەوە، ڕەوشتی جوانی لە ڕەوشتی خراپ پێ جیا ئەکەینەوە، بۆیە هەریەک لە ئێمە خاوەنی چەند بیرو باوەڕێکین وە زۆربەی جار ئەبینین کە ڕەنگە هەڵسوکەوتێک لە کۆمەڵگایەکادا شتێکی باش بێت بەڵام  هەمان شت لەکۆمەڵگایەکی تردا لەوانەیە بەشێوازێکی خراپ سەیر بکرێت. بۆ نموونە لە هەندێک ووڵاتدا ئەگەر خواردنێکی خۆش بخۆیت و پاشان قڕقێنە لێبەیت ئەوا بەشتێکی زۆر قێزەون و بێزارکەر سەیر ئەکرێت بەڵام لە ووڵاتێکی تر وەکو کارێک بۆ پێزانین سەیر ئەکرێت کە تۆ چێژت لە خواردنەکە بینیوە ئەمە تەنها نموونەیەکمان ئەداتێ کە چۆن لە دوو کەلتووری جیاوازدا هەمان شت لە یەکێکیاندا بە ڕەوشتێکی باش سەیر ئەکرێت بەڵام لەوی تریاندا بە خراپ. مەبەستەکەم ئەوەیەکە هەریەک لە ئێمە تێڕوانینێکمان هەیە کە لەڕێگەیەوە سەیری دنیای پێ ئەکەین و لێی تێ ئەگەین و ئەو خەڵکانەی پێ هەڵئەسەنگێنین کە لە چواردەورماندان  هیچ کەسێک لەمە بەدەر نیە، بە مانایەکی تر ئێمە ملکەچی ئەو بیروباوەڕانەین. (وەرگێڕ: واتە هەموومان یەکدەنگین لەوەی کە پێویستە شتە خراپەکان ڕێگریان لێبکرێت و سنووریان بۆ دابنرێت بەڵام جیاوازیەکە لە پێناسەی خراپەدایە کە کۆمەڵگایەکەوە بۆ کۆمەڵگایەکی تر ئەگۆڕێت ).

ئايا ئەو بیروباوەڕەی کە ڕۆژئاوا ملکەچیەتی لە چیەوە سەرچاوەی گرتووە؟؟
با چەند خولەکێکی کەم بیر بکەینەوە، ئایا ئێمە ئەم بیر و ڕایانەمان لەکوێوە وەرگرتووە؟ کێ پێی ووتوین کە ئەم شتە ڕاستە و ئەم شتە هەڵەیە وە ئەم شتە باشە و ئەم شتە خراپە، وە ئەم ڕەوشتە جوانە و ئەم ڕەوشتە ناشیرینە؟؟کێ پێی وتووین؟؟ لەکەکوێوە وەرمان گرتووە؟ با چەند خولەکێک بیر بکەینەوە.لەوانەیە هەندێکتان بڵێن ئەم زانیاریانەمان لە دایک و باوکمانەوە وەرگرتووەهەندێکی تر ئەڵێن لە مامۆستاکانمانەوە لە قوتابخانە هەندێکی تر ئەڵێن لە هاوڕێکانمانەوە یان ئەڵێن کۆمەڵگاکەمان، دینەکەمان، حکومەتەکەمان یان یاسای ووڵاتەکەمان وە یەکێک لەو شتە زۆر بەهێزانەی کە کاریگەریەکی زۆر زۆری هەیە لەسەر بیروباوەڕ و جۆری  بیرکردنەوەمان بریتیە لە میدیا – ڕاگەیاندنەکانبەتایبەتی تەلەفزیۆن، فلیمەکان، ئەو مۆسیقایەی کە گوێی بۆ ئەگرین لەگەڵ ئەو بەرنامانەی کە لە ڕادیۆکانەوە ئەیبیستین کاریگەریەکی زۆر زۆر بەهێزیان هەیە لە لە قاڵبدانی مێشکمان و تێڕوانیمان بەرامبەر جیهان بە زمانێکی ڕوونتر بڵێم کە ئێمە ملکەچی ئەو بیرو باوەڕو بنچینانەین کە پێمان ئەوترێت و پیشانمان ئەدرێت .

نموونەیەکی دیاری ملکەچ بوون لە کۆمەڵگایەکی ئازاد دا
دڵنیام زۆرێکتان لە قوتابخانە بوون وە دڵنیام زۆرێکتان زۆرتان لێکراوە بۆ ئەوەی یەکپۆشی لەبەربکەن وە ئەم جارەش زۆر دڵنیام کە زۆربەتان حەزتان لێی نەبووە،باشە ئەی ئەگەر ئەمە ووڵات و کۆمەڵگایەکی ئازادە بۆچی ئەبێ شتێک لەبەر بکەیت کە حەزت  لێی نیە؟؟ بۆ ئەبێت پۆشاکێک لەبەربکەیت کە ناتەوێت لەبەری بکەیت؟؟ ئەی مانای چیە من لە کۆمەڵگایەکی ئازادا ئەژیم؟؟ ئەوەی بۆمان دەرئەکەوێت ئەوەیە کە بەهیچ شێوەیەک ئێمە ئازاد نین هەموومان پێویستە شوێن  کۆمەڵێک یاسا بکەوین، وە چەندەها یاسا هەن کە ژیانی ئێمە ڕێک  ئەخەن بە چەندین شێوەی جیاواز بەمانایەکی ڕونتر ئێمە (ملکەچ)ی ئەو یاسایانە ئەبین . (ئەمە هەمان شێوەی فەرزکردنی باڵاپۆشیە لە ئیسلامدا تەنها جیاوازی بریتیە لە شوێنی سنوردارکردنەکە)

نموونەیەک لەسەر ئەوەی کە هەندێک جار ملکەچ بوون شتێکی ئاقڵانەیە.
با بیر بکەنەوە بزانین ووشەی ملکەچبوون ماناکەی چیە؟؟ کاتێک تۆ ملکەچ ئەبیت چی ئەکەیت؟؟ تەسلیم ئەبیت و خۆت بەدەستەوە ئەدەیت بە مانایەکی تر کاتێک تۆ ملکەچئەبیت کارێک ئەکەیت کە ڕەنگە خۆت پێویستت  نەبێت بیکەیت  بەڵام ئەیکەیت چونکە تۆ پێت ووتراوە کە بیکەیەیت یان هەست ئەکەی کە باشە بۆت بۆیە ئەیکەی یان شتێکی تر ناکەیت چونکە وا هەست ئەکەی کە خراپە بۆت.  وە هەمیشە ئێمە ملکەچی کەسە شارەزاکانین کە بڕوامان وایە لە ئێمە شارەزاترن و زانیاریان زیاترە هەربۆیە ئێمە ئەچین بۆ لای پزیشک، ئەگەر پزیشکەکە وتی تۆ ئەم نەخۆشیەت هەیە ئەگەر نەشتەرگەری نەکەیت ئەوا لە دوو ڕۆژی داهاتووا ئەمریت زۆرێکمان بیر لەوە ناکەینەوە کە لە نەخۆشیەکە بکۆڵینەوە و خۆمان بگەڕێین بەدوای چارەسەردا چونکە نە توانای ئەوەمان هەیە، نە کاتی ئەوەمان هەیە، نە  زانیاریمان هەیە  بە مانایەکی تر متمانە بە پزیشکەکە ئەکەین و ئەو شتە ئەکەین کە ئەو پێمان دەڵێت هەرچەندە هەندێک جار نەشتەرگەریەکەش لەوانەیە مەترسی هەبێت بۆ ژیانمان بەڵام هەر ئەو ئامۆژگاریە لە پزیشکەکە وەردەگرین بەم مانایە ئێمە (ملکەچ) ئەبین، بەڵکو لە ڕاستیدا ژیانی ئێمە پڕە لە ملکەچ بوون لە ژیانماندا ملکەچ ئەبین بۆ چەندین کەسی جیاواز، بۆ چەندین شتی جیاواز بۆیە بیری ئەوەی کە ئێمە ئازادین لە ڕاستیدا جۆرێکە لە پڕوپاگەندە هیچ کەسێک لەسەر ڕووی زەوی ئازاد نیە، هەریەک لە ئێمە ملکەچی کەسێک یان شتێکە .بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا تۆ ملکەچی کێ ئەبی؟؟ ئایا تۆ ملکەچی چی ئەبیت؟؟ ئەمە پرسیارە ڕاستەقینەکەیە.

ئایا تۆ ملکەچی کێ ئەبیت؟
 حەز ئەکەم بیر لە سیناریۆیەک بکەینەوە کە ڕەنگە لەمڕۆدا سیناریۆیەکی نامۆ بێت بەڵام بڕوام پێ بکەن ئەم سیناریۆیە ڕۆژانێک کە زۆر لەمەوپێشیش نەبووە زۆر بەربڵاو بووە لەڕاستیدا لە زۆربەی مێژووی مرۆڤایەتیدا شتێکی ئاسایی بووە کە خەڵکی بکرێت بە کۆیلە وە بفرۆشرێت کۆیلایەتی: واتە مرۆڤێک بەشێوەیەکی یاسایی خاوەنی مرۆڤێکی ترە ئەتوانیت بچیت بۆ فرۆشگایەک و کۆیلەیەک بکڕیت هەروەکو چۆن شت و مەک و خواردەمەنی ئەکڕیت هەوڵبدە بە خەیاڵ بیهێنە پێش چاووی خۆت کە تۆ لە فرۆشگای کۆیلەکانی بەڵام ئەوەی کەمن ئەمەوێت بەڕاستی بیهێنیتە پێش چاووت ئەوەیە کە خۆت وادابنێیت یەکێکیت لەو کۆیلە بێ هیوایانەی کە ئەفرۆشرێت بیهێنە پێش چاووی خۆت کە تۆ لە فرۆشگاکەیت لەوانەیە زنجیریش کرابیت و خەڵکیش سەیرت ئەکەن کەسێک لەوێ بیر لە کڕینت ئەکاتەوە و تۆ ئەبیتە موڵکی ئەو ئەویش هەرچی بیەوێت بە تۆی ئەکات ئایا حەز ئەکەیت چ جۆرە گەورەیەکت هەبێت؟؟ با بیر لە شتێکی تریش بکەینەوە دڵنیام لە دڵەوە ئەپاڕێیتەوە کە نەبیتە موڵکی کەسێکی خراپ و دڵ ڕەق  بۆچی بیر لە شتێکی لەوە خراپتریش نەکەینەوە بیهێنە پێش چاوت کە لەلایەن یەک گەورەوە ناکردڕێیت بەڵکو لەلایەن پێنج شەش کەسەوەئەکڕدرێیت واتە بە شەریکی چونکە ئەڵێن ئێمە ناتوانین بەتەنها بیکڕین بەڵکو پارە کۆئەکەینەوە بۆیە بیهێنە پێش چاووت کە تۆ یەک مرۆڤی بەڵام پێنج شەش خاوەنت هەیە بیربکەرەوە ئەبێ ژیانت چۆن بێت؟؟ یەکەم ئەڵێ ئەمە بکە، دووەم ئەڵێ ئەوە بکە، سێیەم ئەڵێ ئەوە بکە، چوارەم ئەڵێ ئەوە بکە هەر یەکەیان شتێکی جیاوازت پێ ئەکات، ئیتر ئەبێ ژیانت چۆن بێت؟؟ ژیانت زۆر ناڕەحەت و دژوار ئەبێـت پێم وابێ ئێستا پێناسەی ژیانی زۆربەتانم کرد بیری لێبکەرەوە دایک و باوکت ئەیانەوێت شتێک بکەیت، هاوڕێکانت ئەیانەوێت شتێکی تر بکەیت هاوسەرەکەت یان دەنکەکەت ئەوانیش داوای شتێکی ترت لێ ئەکەن وە کەلتورو دابونەریتەکەشت پێت ئەڵێت ئەبێ شتێکی تر بکەیت بەڵام خۆت حەز ناکەیت هیچ شتێک لەمانە بکەیت ئەمە بەتەواوەتی ئەو حاڵەیە کە ئێمە تێیداین کۆیلەی چەندان کەسین بەڵام ئەبێ گوێڕایەڵی کامیان بکەین؟؟ ئەبێ کێ ڕازی بکەین؟؟ هەریەکەیان بەرەو ڕێگایەکمان ئەبات بەڕاستی ژیانێکی ناخۆش و ناڕەحەت و دژوارە با ئێستا بگەڕێینەوە و بزانین بە ڕاستی ئیسلام چیە؟؟ ئیسلام واتە بوون بە کۆیلە بۆ یەک گەورە، ملکەچ بوون بۆ یەک پێوەر بۆ یەک بیروباوەڕ بۆ یەک بنچینە لە جیاکردنەوەی ڕاست و هەڵە و باش و خراپ و چی بکەین و چی نەکەین یەک گەورە، یەک ڕێنمایی، یەک ڕێگا کەواتە کامیان باشترە؟؟ ئەو کەسەی کە ملکەچی ئەو  گەورەیەیە کە میهرەبانە، بەخشندەیە، لێبوردەیە وە ئەزانێت چی بۆ ئێمە باشە وە ڕێنمایشی کردووین بۆی ئەمە نمونەی کەسێکە کە ملکەچی الله بێت ئەو خوایەی کە زاناترینە، هەموو شتێک ئەزانێت، هەموو شتێک ئەبیستێت، هەموو شتێک  ئەبینێت، بەبەزەییە و دروستکەری بەهەشت و زەویە کە ڕێنمایی خۆی ناردووە لە قورئاندا وە پەیامبەرەکەشی کە محمدە (صلى الله علیە وسلم) ناردووە بۆ ئەوەی ببێتە نموونەیەکی زیندوو  کە فێرمان بکات چۆن شوێن ئەو ڕێنماییە بکەوین بۆیە پێغەمبەری خوا صلى الله علیە وسلم پێی خۆش بووە وە شانازیشی پێوە کردووە کە پێی بووترت کۆیلەی خوا. بڕوام پێ بکەن هەموومان کۆیلەی کەسێکین یا شتێکین تەنیا پرسیار ئەوەیە کە ئایا کێ هەڵئەبژێریت بۆ ئەوەی ببیتە کۆیلە و خزمەتکاری بۆیە ئیسلام واتە: ملکەچ بوون بۆ خوا، بوون بە کۆیلەی خوا، بوون بە خزمەتکاری خوا.




باوەڕبوون بە خودا لە خوێنماندایە




بەڵگەی یەکەم: لێکۆڵینەوەیەکی گەورەی زانکۆی ئۆکسفۆرد.
له‌م دواییانه‌دا توێژینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ كرا له‌ زانكۆی ئۆكسفۆرد له لایه ن ڕێكخراوی بیر و مرۆڤناسی كه‌ بڕی ١,٩ ملیۆن پاوه‌ندیان له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا خه‌رج كردووه‌ ئه‌وه‌نده‌ی من بیرم بێت نزیكه‌ی 60 ئه‌كادیمیا به‌شداریان له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا كردووه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری دونیاوه‌، ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ توێژینه‌وه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كان ده‌رباره‌ی زانستی مرۆڤناسی و ده‌رونناسی وه‌ دوای چه‌ند ساڵ لێکۆڵینەوە گه‌یشتن به‌وه‌ی كه‌ باوه‌ڕبوون به‌ خوا باوه‌ڕبوون به‌ ئاین وه‌ باوه‌ڕبوون به‌ ژیانی دوای مردن شتێك نیه‌ كه‌ له‌لایه‌ن دایك و باوكمانه‌وه‌ پێمان وترابێت به‌ڵكو شتێكی زگماكی و سروشتیه‌ له‌ هه‌موو مرۆڤێكدا بگرە له‌ ڕاستیدا پڕۆسه‌ی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ ڕێكخراوه‌ به‌ به‌ها ئاینیه‌كان، ئه‌مه‌ زۆر گرنگه‌ چونكه‌ ئه‌مه‌ یه‌كئه‌گرێته‌وه‌ به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیسلام ئه‌یڵێت كه‌ هه‌موو منداڵێك له‌سه‌ر فیتره‌ت له‌دایك ئه‌بێت وه‌كو پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم  فەرموویەتی واته‌ مه‌یلی ئه‌وه‌ی تیایه‌ كه‌ به‌ ته‌نها په‌رستن بۆ خوای گه‌وره‌ بكات به‌ڵام دایك و باوكی وای لێ ئه‌كه‌ن كه‌ له‌و مه‌یله‌ سروشتیه‌ دووربكه‌وێته‌وه‌ و شوێن  ئاینی تر ئه‌كه‌وێت یان هه‌ر شوێن ئاین ناكه‌وێت بۆیه‌ ئه‌مه‌ سروشتی مرۆڤه‌ وه‌ زۆر سه رنج ڕاكێشه‌ كه‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌ گه‌وره‌یه‌ ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه‌ هه‌موومان چه‌ن شتێكی زگماكیمان تیایه‌ وه‌ هه‌روه‌ها گیاندارانیش به‌ شێوه‌یه‌كی زگماكی ئه‌ژین ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ ئاژه‌ڵ جیا ئه‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ بیرئه‌كاته‌وه،‌ ئێمه‌ توانای بیركردنه‌وه‌مان هه‌یه‌ به‌ڵام گیانداره‌كانی تر پشتیان به‌ زگماكی به‌ستووه‌‌. وه‌ ئێمه‌ هه‌مومان په‌رچه ‌كردارمان هه‌یه‌ بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر من شتێكی گه‌رم هه‌ڵبگرم به‌س شتێك كه‌ زۆر گه‌رم بێت پێویست ناكات بیر بكه‌مه‌وه‌ پڕۆسه‌ یه‌ك نیه‌ له‌ مێشكمدا كه‌ پێم بڵێت كه‌ ئه‌م شته‌ گه‌رمه‌ پێویسته‌ فڕێی بده‌یت تۆ به‌ بێ بیركردنه‌وه‌ ئه‌یكه‌یت تۆ به‌بێ بیركردنه‌وه‌ فڕێی ئه‌ده‌یت ئه‌مه‌ په‌رچه‌ كرداره‌ و شتێكی زگماكیه‌ ئه‌مه‌ شتێكی ئه‌قڵانی نیه‌ به‌ڵكو به‌شێكه‌ له‌ سیسته‌می دروستكردني ئێمه‌  بۆ ئه‌وه‌ی شتێكی گه‌رم به‌ده‌سته‌وه‌ بگریت پێویسته‌ ڕاهێنان به‌ خۆت بكه‌یت بۆ  ئه‌وه‌ی ئه‌و زگماكیه‌ته‌ تێپه‌ڕێنیت وه‌ زۆر له‌ خۆمان بكه‌ین كه‌ خه ڵوزێكی گه‌رم  به‌ده‌ستمانه‌وه‌ بگرین ئه‌مه‌ش تایبه‌ته‌ به‌ مرۆڤ به‌ ئاگابوون توانای ئه وه ی كه‌ مێشكمان به‌كاربهێنین بۆ ئه‌وه‌ی زاڵ بین به‌سه‌ر ئه‌و  په‌رچه‌كردارانه‌دا به‌هه‌رحاڵ ئه مه زگماكیه وه‌ باوه‌ڕبوون به‌ خوا شتێكی زگماكیه‌.

بەڵگەی دووەم: چاوپێکەوتنەکەی ڕیچارد دۆکینز. 
زۆر سه‌رنجڕاكێشه‌‌ كه‌ له‌م دواییانه‌دا یه‌كێك له‌ كاهینه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌یسیزم ڕیچار داوكینز له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌یوت كه‌ گاوره‌كان هیچ نازانن ده‌رباره‌ی كتێبه‌كه‌یان هیچ شتێك کەسی بەرامبەری وتی باشه‌ به‌ڕێز داوكینز تۆ یه‌كێكیت له‌ هه‌وادارانی داروین وایه‌؟؟ داوكینز ووتی بێگومان داروین زۆر گرنگه‌ ئه‌ویش ووتی ئایا ئه‌توانیت ناوی چوار سه‌ردێڕم پێ بڵێیت له‌ كتێبی سه‌رچاوه‌ی جۆره‌كان؟؟ ڕیچارد داوكینز تۆزێ وه‌ستا و ووتی ئه‌ی خوایه!!‌ ووتی ئه‌ی خوایه!!‌ ئه‌م ئاتیسته‌ كه‌ باوه‌ڕی به‌ خوا نیه‌ كه‌وته‌ حاڵه‌تێكی قورسه‌وه‌ كه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ نازانێت ئه‌ڵێت ئه‌ی خوایه‌ وه‌كو بڵێیت خوایه‌ یارمه‌تیم به‌ چی بڵێم؟؟ ئه‌مه‌ ئه‌و كه‌سه‌ بوو كه‌ ئه‌یوت باوه‌ڕم به‌ خوا نیه‌!! له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ شتێكی زگماكیه‌. خوای گه‌وره‌ له‌ قورئاندا نمونه‌مان بۆ ئه‌هێنێته‌وه وه‌كو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سواری  به‌له‌مێك بوون‌ به‌ته‌مای بازرگانی و شت كڕینن،  له‌سه‌ر به‌له‌مه‌كه‌ توشی لافاو و شه‌پۆلی به‌رز ئه‌بن بیهێنه‌ به‌رچاوت كه‌ ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌رزانه به‌سه‌رتا بێنه‌ خواره‌وه‌‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م مرۆڤ بیر ئه‌كاته‌وه‌ ئه‌ڵێت به‌له‌مه‌كه‌ باش درووست كراوه‌ به‌له‌مه‌كه‌ ئه‌مپارێزێت یان ئه‌ڵێت كاپتنه‌كه‌ ئه‌مپارێزێت به‌ڵام كاتێك به‌له‌مه‌كه‌ ده‌ست ئه‌كات به‌ پارچه‌ پارچه‌ بوون و كاپتنه‌كه‌ش به‌ ئاو شۆراوه‌ته‌وه‌ و هیچی له‌ ده‌ست نایه‌ت چی ئه‌كات؟؟ ده‌ست ئه‌كات به‌ پاڕانه‌وه‌ له‌ دروستكه‌ر ئه‌ڵێت ئه‌ی خوایه‌ بمپارێزه‌ كاتێك ئه‌ڵێت ئه‌ی خوایه‌ ناوه‌كه‌ گرنگ نیه‌ ئه‌ڵێت خوایه‌ یان الله یان هودا یان هه‌رشتێكی تر ناوه‌كه‌ گرنگ نیه‌ به‌ڵكو مه‌فهومه‌كه‌ گرنگه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌وان هاواری لێ ئه‌كه‌ن له‌ مێشكی خۆیاندا داوا له‌ زاتێك ئه‌كه‌ن كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زگماكی ئه‌زانن هه‌موو شتێكی گه‌ردوونی به‌ده‌سته‌.
لێکۆڵینەوەکەی زانکۆی ئۆکسفۆرد لە ماڵپەڕی تەلەگراف بڵاوکراوەتەوە
  

سوودە تەندروستیەکانی ڕیش



هەموو ئەو پەیامبەرانەی کە لەلایەن خوداوە بۆ مرۆڤایەتی نێردراون ڕیشیان بەرداوەتەوە، نوح ئیبراهیم، ئیسماعیل، ئیسحاق، موسا، هارون، یەحیا، عیسا وە محمد سەلامی خوایان لێبێت.
هەرچەندە موسوڵمان خۆی شوێن فەرمانەکانی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم دەکەوێت و ڕیشی بەردەداتەوە بەڵام لەهەمان کاتدا چەند ڕاستیەکی ناوازە هەن دەربارەی سودە تەندروستیەکانی ڕیش کە چەند لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەری خستوون.
یەکەم: ڕێگریکردن لە شێرپەنجەی پێست.
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەربارەی خۆپاراستن لە تیشکی سەروبنەوشەیی بەهۆی ڕیشەوە کە ئەنجام دراوە لەلایەن زانکۆیSouthern Queensland لە ئوسترالیا دەریخستووە کە ڕیش دەبێتە هۆی ڕێگری کردن لە %٩٥ ی تیشکی سەروبنەوشەیی کە لە خۆرەوە بەرمان دەکەوێت. ڕیش دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە بەرکەوتن بە %٩٥ ی تیشکی سەرو بنەوشەیی لە خۆرەوە کە هۆکارێکی سەرەکی شێرپەنجەی خانە بنچینەییەکانە کە یەکێکە لە هەرە جۆرە باوەکانی شێرپەنجە کە لە سەر و مل و دەموچاو دەردەکەوێت وە هەروەها خۆر هۆکاری %٩٠ ی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیریە.
دووەم: کەمکردنەوەی نیشانەکانی حەساسیەت و ڕەبۆ.
بەگوێرەی ووتەی پزیشکانی چاودێری حەساسیەت و ڕەبۆی نیۆرک ئەگەر تۆ بەهۆی حەساسیەت و ڕەبۆ وە دەناڵێنیت ئەوا بوونی ڕیش نیشانەکانی ئەم نەخۆشیانە کەم دەکاتەوە ئەویش بەوەی کە وەکو پاڵێوەرێک ئیش دەکات هەروەکو مووەکانی ناو لووت کە ڕێگری لە چونەژوورەوەی ئەو مادانە دەکەن کە زیان بە جەستە دەگەیەنن بۆیە هەتاوەکو مووی زیاتر هەبێت لە ڕێڕەوەکانی هەوا، وەکو بونی ڕیشێکی گەورە ئەوا ڕۆژانە زیاتر پارێزراو ئەبیت لە تەپ و تۆز و مادەی زیان بەخش.
سێیەم: پێستێکی خاوێن.
كاتێک مووەکانت بەرەو ناو پێست گەشە نەکەن، برینداریت نەبێت بەهۆی گوێزانەوە وە هەروەها نەخۆشی ترت نەبێت ئەوا پێستێکی بێ پەڵەت دەبێت بۆیە دوورکەوتنەوە لە گوێزان نەک تەنها ئەبێتە هۆی شاردنەوەی پەڵەکان بەڵکو لە بنچینەوە ڕێگریان لێدەکات بەڵام بە پێچەوانەوە سوربوونەوەی پێست، زیپکە وە هەوکردنی بنەمووەکان زۆربەی جار بەهۆی ڕیش تاشینەوە درووست دەبن. پزیشکانی ئەندام لە کۆلێژی ئێسکزانی و پێستزانی وە پزیشکانی پێست لە سەنتەری پزیشکی وێکسنەر لە ویلایەتی ئۆهایۆ دەڵێن گوێزان ئەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە پێست وە هۆکارێکە بۆ بڵاوبوونەوەی بەکتریاو هەوکردنی بنەمووەکان.
چوارەم: پێستت بە شێداری دەهێڵێتەوە.
دەموچاوت سیستەمێکی شێدارکردنی سروشتی تێدایە کە پێکهاتووە لە چەوریە ڕژێنەکان کە چەوریەکی سرووشتی دەرئەدەن بۆ ئەوەی پێست بە شێداری بهێڵنەوە بوونی ڕیشێکی گەورە نەک تەنها ئەبێتە هۆی پاراستنی پێست لە ڕووشان بەڵکو دەبێتە هۆی پارستنی پێست لەو بەرکەوتنانەی کە ئەبنەهۆی سووربوونەوە و وشک بوونەوە.
پێنجەم: کەمکردنەوەی نیشانەکانی پیری.
ئەمە نهێنیەکە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی سرووشتی نیشانەکانی پیربوون کەم بکەیتەوە ئەویش بە کەمکردنەوەی بەرکەووتنی پێست بە خۆر، بەمەش ئەتوانی بۆ ماوەیەکی درێژتر گەنج دەربکەوی.
شەشەم: خۆپاراستن لە سەرما.
لەکاتی سەرمادا بەتایبەتی لە وەرزی پایز و زستان ڕیش ئەتوانێت بە گەرمی بتهێڵێتەوە و بەرگەی سەرما بگریت، وە هەرچەندە ڕیشەکە درێژتر بێت ئەوا زیاتر پارێزراو ئەبیت.
حەوتەم: دوورکەوتنەوە لە هەوکردنی پێست.
لەگەڵ ڕیشدا پێویست ناکات نیگەرانبیت دەربارەی هەوکردنی بەکتریا، گەشەی مووەکان ڕووەو پێست وە هەوکردنی بنەمووەکان، چونکە ئەمانە بەهۆی ڕیشتاشینی بەردەوامەوە دروست دەبن.
سەرچاوە: پوختەی بابەتێکە کە لە ماڵپەڕی دەیلی مەیڵ بڵاوکراوەتەوە.


2/27/2015

خەمبار مەبە


السلام عليكم و رحمة الله وبرکاته
 هیوادارم لە حاڵێکی زۆر باشدا بیت، وە هیوادارم کە خاوەنی باوەڕێکی پتەو بیت. ئەمەوێت پێت بڵێم کە هەرگیز دڵتەنگ مەبە چونکە هەمیشە خودات لەگەڵە، ئەم ژیانە شایەنی ئەوە نیە خۆتی بۆ دڵتەنگ بکەیت، بۆیە پێویستە هەمیشە دەم بەخەندە بیت تەنانەت ئەو کاتانەش کە نیگەرانیت، منیش زۆر جار هەست بە نیگەرانی ئەکەم چونکە منیش ئەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە بۆ بەهەشت وە ئەمەوێت گوێ لە قورئان بگرم وە ئەمەوێت قورئان بخوێنمەوە هەموو ڕۆژێک. ئەگەر هەرکاتێک دڵتەنگ بوویت تەنها پێویستە کڕنوش بەریت وە پێویستە لەبیرت بێت کە تۆ لە ئومەتی موسوڵمانانی واتە هەمووان نزات بۆ ئەکەن، یەکێک لەوانە منم بۆیە تەنها. دەستی نزات بەرزبکەرەوە و بەهێز بە چونکە لەدوای دژواری سانایی دێت هەروەکو چۆن پەروەردگار پەیمانی داوە لە قورئاندا. كاتێک هەستت بە خەمباری کرد لەبیرت بێت ژیان تەنها تاقیکردنەوەیەکە وە لەکاتێکی نزیکدا بەکۆتا دێت وە بەهەمیشەیی بەختەوەر ئەبیت لە بەهەشتدا وە هەرگیز خەمبار نابیت تیایدا وە کاتێک ئارەق ئەکەیتەوە بۆنێکی خۆشت لێدێت. هەموو شتێک کە بەسەرتدا دێت پەروەردگار ئەیەوێت بەسەرتدا بێت بۆیە بەوە خۆشحاڵ بە ، دڵتەنگ مەبە تۆ موسوڵمانیت و پەروەردگار خۆشی ئەوێیت، بۆیە تۆش خۆشت بوێت ئەزانم من تەنها کچێکی بچوکم بەڵام تکایە گوێم لێبگرە کاتێک قسە ئەکەم کاتێک ئەچیتە بەهەشت تەنانەت ئەم کاتانەشت بیر نامێنێت. کاتێک کە شتێکی خراپت بەسەر دێت یان ئازارێک ئەچێژیت ئەوا خوای گەورە لەسەرتی لائەبات ان شاء الله ڕێگای خۆت ئەدۆزیتەوە هەندێک کات پەروەردگار تاقیمان دەکاتەوە بە ناڕەحەتی بەڵام پەروەردگار ئەو کەسانە تاقی ئەکاتەوە کە خۆشی دەوێن بۆیە پەروەردگار خۆشی ئەوێیت، وە منیش زۆرم خۆش ئەوێیت
هیوادارم ئەمە دڵخۆشی کردبیت

السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته